
یاریگا –
ریال مەدرید لە هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی بردنەوەیەکی گەورە 4-1ی بەرامبەر ریال سۆسیداد تۆمارکرد و بەشێوەی کاتی خۆی گەیاندەوە بە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.
گۆڵەکانی مەدرید لەلایەن گۆنزالۆ گارسیا، فێدی ڤاڵڤێردی و دوو گۆڵیش ڤینیسیۆس جونیۆر بە لێدانی سزا. گۆڵەکەی گۆنزالۆ بە ئەسێستی ترێنت ئاڵیکساندەر ئارنۆڵد بوو کە دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان بەهۆی پێکانەوە تازە گەڕابووە بۆ یاریکردن.
لەدوای یارییەکە ئالڤارۆ ئاربێلوا وەسفێکی نایابی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە کرد و وتی
ترێنت کوڕێکی زۆر زۆر زیرەکە. زۆر خێرا تێگەیشت لەوەی ئێمە چیمان لەو دەوێت. ئەو تەنها بەرگریکارێکی لای راست نییە کە بۆشایەکان بگرێت، بەڵکوو بەراستی دەشتوانێ بێتە ناو یاریگای تیمی بەرامبەر و هەل دروست بکات، دەتوانێ شوێن بگۆڕێت. پاسەکانی ناوازەن. ترێنت زۆر باشە.
🚨 Alvaro Arbeloa: “Trent is a very, very intelligent boy.
He understood very quickly what we needed from him.
He’s not your typical full-back that just holds the width, he can actually come inside and create, he can change positions, his passing is insane.
Trent is so good.” pic.twitter.com/SiV78M5xeH
— Madrid Zone (@theMadridZone) February 14, 2026



