ئینگلتەراگرنگترین

دوژمن بۆ خۆی پەیدا دەکات؛ کاردانەوەی ژووری جلگۆڕینی مانچێستەر یونایتد سەبارەت بە قسەکانی جیم راتکلیف

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد سەبارەت بە قسەکانی هاوسەرۆکی یانەیەکیان ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەڕی THE I PAPER لە زاری سەرچاوەیەکی نێو یانەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە یاریزانانی مانچێستەر یونایتد لە قسەکانی راتکلیف سەبارەت بە پەنابەران نیگەران و نائومێد بوون، پێیان وایە ناوبراو بەم قسانە دوژمن بۆ خۆی لە ژووری جلگۆڕین پەیدا دەکات.


سەرچاوەیەکی دیکەی یانەکە بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، بە هیچ جۆرێک بە قسەکانی راتکلیف سەرسام نەبوونە، چونکە پێشتر بە ئاشکرا بیروبۆچوونەکانی خۆی دەربڕیوە.

لەنێو یانەی مان یونایتد 12 یاریزانی بیانی هەن، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بە شێوەیەکی گشتی راتکلیف پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هیچ کام لە یاریزانەکان نییە و کاتێک سەردانی ئۆڵد تڕافۆرد دەکات کەمترین کات قسەیان لەگەڵ دەکات.

راتکلیف لێدوانێکی ئاگرین لەدژی پەنابەرانی بەریتانیا دەدات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button