ئارسیناڵ دەیەوێت ئەستێرەیەکی بایرن میونشن بگوازێتەوە

یاریگا –
ئارسیناڵ لەسەر داوای میکێل ئارتێتا دەیەوێت ناوەڕاستکارێکای بە ئەزموون بگوازێتەوە.
ئارسیناڵ ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگە و لە هێڵی ناوەڕاست یاریزانی باشیان هەیە، بەڵام ئارتێتا دەیەوێت ناوەڕاستکارێکی بە ئەزموون زیاد بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیۆن گۆرێتزکای ئەڵمانی دیاریکردووە.
بەگوێرەی کریستیان فاڵک، تۆپهاوێژەکان لە کۆتاییەکانی گواستنەوەی زستانە، کاتێک روون بووەوە ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە بەخۆڕایی یانەکە جێدەهێڵێت، گرنگیدانیان خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە نیشاندا.
✅ Arsenal ‘considering’ move for Bayern Munich star Leon Goretzka https://t.co/X5xD0I2Sdv
— Christian Falk (@cfbayern) February 14, 2026
تۆتنهامیش کە لە هاوینی رابردوو بە خواستن جواو پالینیایان لە هەمان یانە گواستەوە، بەهەمان شێوە گرنگیدانی خۆیان بە ناوەڕاستکارە 31 ساڵییەکە نیشانداوە.
گۆرێتزکا بەڕوونی پێی راگەیاندوون کە بەڵێنی بە بایرن میونشنداوە تاوەکوو کۆتایی وەرز لە یانەکە بمێنێتەوە و لە گواستنەوەی زستانەدا نەڕوات. سەرەڕای ئەوەش لیۆن دەیەوێت پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بکات و رۆیشتنی بۆ ئارسیناڵ بەدوور نازانێت.
گۆرێتزکا لە بایرن میونشن دەرفەتی یاریکردنی کەمە، لەم وەرزەدا ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری یانەکە تەنیا 18 یاری بۆندسلیگا بەشداریی کردووە، 15 یاریان بەشێوەی سەرەکی و تەنیا گۆڵێکی کردووە. لە چامپیۆنزلیگ شەش یاریی بەشێوەی یەدەگ کردووە، هیچ یارییەک بەشێوەی سەرەکی بەشداریی نەکردووە و ئەمەش پشتڕاستی کردەوە یاریزانەکە هاوینی داهاتوو دەڕوات.



