ئیسپانیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین
بە ڤیدیۆ؛ کاردانەوەی ڤینیسیۆس دوای زانینی ئەنجامی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ

یاریگا –
ئیبای لانۆس، ستریمەر و هاندەری ریال مەدرید لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر لە ئاهەنگی بۆنەیەکی وەرزشیی بەیەکەوە دەبینرێن کە چاودێریی ئەنجامی یارییەکەی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا دەکەن.
لە یەکێک لە ساتەکاندا ئیبای لە ڤینیسیۆس نزیک دەبێتەوە و پێی دەڵێت ئەنجامەکە 4-0ـە لە بەرژەوەندی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ڤینیسیۆس شۆک دەبێت و سەرسامی بە رووخسارییەوە دەردەکەوێت.
بە گوێرەی مارکا، لە لێوی ئیبای دەتوانرێت ‘چوار – سفر’ بخوێنرێتەوە لەگەڵ ئاماژەی باوەڕپێنەکردن بە ئەنجامەکە.



