
یاریگا –
شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامێكی گەورە لە بارسێلۆنای بردەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بێدەنگی شكاند؛ كێشەی تەكنیكی گۆڵێكی بارسێلۆنای لەناوبرد
مارتینێز مۆنوێرا، ناوبژیوانی یارییەكە بوو، کارەکانی ناوبژیوانەكە جێی مشتومڕێکی زۆر بوو، بەتایبەت لە هەڵوەشاندنەوەی گۆڵێکی بارسێلۆنا بەبیانووی ئۆفساید و پێداچوونەوە نەکردن بە تەکنەلۆژیای ڤار لە یەکێک لە دەستوەردانەکان دژی باڵدی.
لێژنەی ناوبژیوانان دووپاتیكردەوە كە سیستەمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیكی پەكیكەوتووە و بە دەست هێڵەكانی ئۆفسایدیان كێشاوە.
🚨 Indignación: el Barça medita presentar una queja formal a la RFEF por el arbitraje y el fallo del VAR
✍️ @ffpolo https://t.co/kGGKwGOtPy
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 13, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، یانەی بارسێلۆنا بە توندی لە بڕیارەکانی ناوبژیوان تووڕەن و بڕیاریانداوە سکاڵایەکی فەرمی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا (RFEF) بکەن. بەرپرسانی بلاوگرانا دوو خاڵی سەرەکییان هەیە:
1. شکستی تەکنەلۆژیا: چۆن دەبێت لە یارییەکی ئاوا هەستیاردا سیستەمی ئۆفساید پەکیکەوتبێت؟
2. کارتە سوورەکە: یانە کاتالوونییەکە تێناگەن چۆن جولیانۆ سیمیۆنی، یاریزانی ئاتلێتیکۆ، بەهۆی یاریی توندەوە بە کارتی سوور دەرنەکراوە.
چاوەڕواندەكرێت لە رێكەوتی سێی مانگی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەڕێوەبچێت.



