ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە؛ هەڕەشەی ریمۆنتادا لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ئاتلێتیکۆ مەدرید لە میانی یاریی چوونی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ شکستێکی قورسی دووچاری بارسێلۆنا کرد و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە میوانەکەی بردەوە.

لەدوای یارییەکە لێدوانی خۆبەدەستەوەنەدان لەلایەن هەریەک لە ڤیکتۆر فۆنی بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە و هانزی فلیک راهێنەر ئاراستەی یانە مەدریدیەکە کرا و هەڕەشەی ریمۆنتادایان نارد

فۆنت وتی

لە یاریی گەڕانەوەدا، بە 60 هەزار هاندەرەوە لەنێو یاریگای خۆمان، ریمۆنتادا لەدژی ئاتلێتیکۆ دەکەین.

لای خۆشیەوە راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بلاوگرانا وتی

هێشتا کۆتایی نەهاتووە. یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئێمەیە. پێویستمان بە هاندەرانە کە هەموو یاریگاکە پڕبکەن. ئەمە تۆپی پێیە، جارێ ناتوانین ریمۆنتادا بەلاوەبنێین.

ئەم وەرزە دووخاری زۆرجار گرفتاربووینە، بەڵام هەمیشە توانیومانە بگەڕێینەوە و باشبین. بۆ ئەمجارەیان ئەمە قورسە، بەڵام هەوڵدەدەین ئەنجامی بدەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button