زۆرترین کارتی سوور لەم وەرزە لە گەڕی 9ـی خولی پلە یەکی کوردستان دراوە
ئامار و داتای گەڕی 9ـی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی 9ـی خولی پلە یەکی کوردستان زۆرترین کارتی سوور دراوە و شەش گۆڵپارێزیش کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە.
لە کۆی هەشت یاریی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 18 گۆڵ تۆمار کراوە، حەفت گۆڵ لە گێمی یەکەم و 11 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕە محەمەد ئەحمەد یاریزانی شێخان لە خولەکی 11 بەرامبەر شۆڕجە تۆماریکرد، گەورەترین سەرکەوتنی ئەم گەڕە کۆیە بە دەستیهێنا و 5 _ 1 لە ئاڕاڕاتی بردەوە.
شەش گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هاوکار رەزا لە بابان، بارق عەبدولرەزاق لە کۆیە، عەباس محەمەد لە شەقڵاوە، ئارش ئەسغەر لە چەمچەماڵ، رێبوار حەسەن لە سۆران لەگەڵ رەوەند عەجیل لە هەولێر هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد.
زۆرترین رێژەی کارتی سوور لە گەڕەکە لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە کە شەش کارت بووە، 36 کارتی زەردیش دراوە، هەریەک لە یانەکانی کفری، زانکۆی جیهان لەگەڵ هەولێر هیچ کارتێکی رەنگا و ڕەنگیان بوەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان وەرگرتووە.



