ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەنێوان کارێراس و باڵدێ یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

Yariga App

یاریگا –

لەدوای پێکانی مارک کوکورێیا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدوای جێگرەوەی بەرگریکارەدا دەگەڕێت.

لە یاریی نێوان چێڵسی و لیدز یونایتد لە گەڕی 26ـی پرێمەرلیگ کوکورێیا تووشی پێکانی ماسولکەی بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، پێکانی یاریزانەکە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای نیگەران کردووە، بۆیە بەدوای بژاردەی جێگرەوەدا دەگەڕێن و ئەگەر زۆرە ئالڤارۆ کارێراس بانگێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا بکرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئالیخاندرۆ باڵدێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بژاردەیەکی دیکەیە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەرەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا کارێراس بەسەر باڵدێ هەڵدەبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button