ئه‌وروپائیسپانیا

بانگەشەیەکی سەیر؛ یاریزانانی ریال مەدرید ئاردا گولەر هەراسان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

سێرهات پێکمێزچی، راهێنەری پێشووی ئاردا گولەر، بانگەشەی ئەوەدەکات گولەر لە ریال مەدرید هەراسان دەکرێت.

پێکمێزچی راهێنەر و ماموستای تۆپی پێی گولەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرت دیجیتاڵ بانگەشەی ئەوەی کرد کە یاریزانە تورکەکە لە ریال مەدرید هەراسان دەکرێت و هەست بە بێزاری دەکات. لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی:

سەرەڕای ئەوەی یانەی ریال مەدرید یانەیەکی شاهانەیە، بەڵام ئاردا گولەر لە شوێنی کارەکەیدا بەدەست بێزارکردنییەوە لەلایەن یاریزانانەوە دەناڵێنێت. راستەوخۆ گلەیی لای من نەکرد، بەڵام لە قسەکانی دیار بوو ئەوە روودەدات و منیش پێم گوت سەبرت هەبێت.

پێکمێزچی بێ دوودڵی پەنجەی تاوانباری ئاراستەی بکەرەکانی ئەو هێرشانەی سەر ئاردا گولەر کرد و گوتی:

ئەم سووکایەتییە لەلایەن یاریزانەکانەوەیە، لەوێ گروپێک هەیە نەیانتوانیوە ئاردا قبوڵ بکەن، بەداخەوە ئەوان یاریزانێکن کە خۆبەزلزانن و شانازی بە ناو و ناوبانگیان دەکەن.

سەبارەت بە باری دەروونی گولەر دەشڵێت:

ئاردا زۆر خۆڕاگر و هۆشیارە، بەڵام ئەویش مرۆڤە و هەست بە دڵتووندی دەکات و لە دڵی خۆیدا دەڵێت: بۆچی هەمیشە من؟

راهێنەری پێشووی گولەر هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە کەشوهەوای ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید کرد کە چۆن رێگرییان لە هاتنی یۆرگن کلۆپ کردووە و بوونە هۆی رۆیشتنی چابی ئالۆنسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button