ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

بەشداری یارییەكەی سبەی ناكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی ماركوس راشفۆرد ئەستێرەی ئینگلیزی یانەكەی راگەیاند.

وا بڕیارە سبەی لە یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی ماركوس راشفۆرد بڵاوكردەوە:

مارکوس راشفۆرد، یاریزانی تیمی یەكەم دوای ئەو لێدانەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر مایۆركا بەریكەوت لە ئەژنۆیدا هەست بە ئازار دەكات.

ئەم یاریزانە لە یاری رۆژی پێنجشەممە لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بێبەش دەبێت و بەشداری ناکات.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شا لە ریال بێتیسی بردەوە و بارسێلۆناش لە ئالباسێتێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button