
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی 26 پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری فولهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 26 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی یاریی رابردوو لە كۆتا خولەكدا لە لیڤەرپوولی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لەم وەرزەدا لە كۆی 25 یاریی 15 یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا فولهام لە كۆی 25 یاریی 10 یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و 11یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ جێریمی دۆكو، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ و كۆڤاسیچ رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا فولهام بە بێ ساسا لوكیچ و تۆم كێرنی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، دیاس، گێی، ئۆرایلی
رۆدری
سێمێنیۆ، شەرقی، رێندێرس، سێلڤا
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فولهام
لینۆ
تیتێ، ئاندێرسن، باسێی، سیسێنۆن
ئایۆبی، بێرگ
وێلسن، سێمیس رۆ، كێڤن
خیمینێز



