ئه‌وروپاگرنگترین

کاردانەوەی فڕانک ریبێری سەبارەت بە تۆمەتەکانی تێوەگلانی لە دۆسیەی ئێپستین

چۆن مامەڵە لەگەڵ تۆمەتەکان دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

فڕانک ریبێری بە فەرمی وەڵامی تۆمەتەکانی سەبارەت بە بوونی پەیوەندی بە دۆسیەی ئێپستین دەداتەوە.

رۆژنامەی لیکێپ ـی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ریبێری بە تووندی بوونی هەموو جۆرە پەیوەندییەک بە دۆسیەی ئێپستین رەتدەکاتەوە لەدوای ئەوەی چەند بەڵگەنامەیەک بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرانەوە؛ گوایە یاریزانەکە لەو دۆسیەیە تێوەگلاوە، دەستدرێژی کردووەتە سەر کچان و داوای کچانی خوار هەژدە ساڵی کردووە.


ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە رێی پارێزەرەکەیەوە تۆمەتەکان بەدرۆدەخاتەوە و سەرجەمیان بە ناڕاست لە قەڵەم دەدات، هەروەها سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات.

تیمە یاساییەکەی ریبێری دەڵێن بەڵگەنامەیە بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ کراوە و بە هیچ جۆرێک ئەستێرەکەی پێشووی بایرن میونشن بەشداریی لە چالاکییە تاوانکارییەکانی جێفری ئێپستین نەکردووە.

Back to top button