ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ پاڵپشت بە مێترۆپۆلیتانۆ خۆی بۆ بارسێلۆنا ئامادە دەکات

بلیتەکان خەریکە نامێنن

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە پاڵپشتی یاریگاکەی و هاندەران خۆی بۆ شەوێکی مێژوویی بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە دەکات.

ئاتلێتیکۆ مەدرید پێنجشەممە لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ لە یاریی پێشکۆتایی جامی سای ئیسپانیا میوانداریی بارسێلۆنا دەکات. بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، یاریگا بۆ ئەو یارییە مێژووییە پڕ دەبێت لە هاندەر و تەنیا چەند بلیتێکی کەم ماوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە تاوەکوو شەوی دووشەممە تەنیا 2 هەزار بلیتی یارییەکە مابووە. لەبەرئەوەی تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی لە رۆژی هەینی راکێشرا، هاندەران زیاتر لە 15 هەزار بلیتیان کڕیوە.

موندۆ نووسیویشییەتی، 85%ـی هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید خاوەنی بلیتی وەرزیین، کە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و جامی شا’ـش لەخۆ دەگرێت. یارییەکەی پێنجشەممە لە مێترۆپۆلیتان تەنیا یاریی جامی شا دەبێت کە لەو رۆژەدا ئەنجام بدرێت.

یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ

ریکۆردی مێژوویی یاریگا مێترۆپۆلیتانۆ 70,112 هاندەرە، کە لە دێربی مەدریدی وەرزی رابردوو بەرامبەر ریال مەدرید تۆمار کرد. لەدوای زیاتر لە 8 ساڵ کردنەوەی یاریگاکە، ئەمە یەکەمجار بوو زیاتر لە 70 هەزار هاندەر لەو یاریگایە ئامادەبێت.

بارسێلۆناش لەلایەن خۆیەوە بە 500 هاندەر لە مەدرید پاڵپشتی دەکرێت، لە کاتێکدا کۆی داواکارییەکان بۆ بلیتی یارییەکە 888 داواکاریی بووە. ئاتلێتیکۆ مەدرید 331 بلیتی لە رێگەی لۆتەرییەوە کۆکردووەتەوە. لەو ژمارەیە 50 بلیتی بۆ گروپی گەشتیاری بارسێلۆنا و 95 بلیتی دیکەش بۆ گروپی پاڵپشتی بارسا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button