
یاریگا –
ئێریک چێڵێ، راهێنەری هەڵبژاردەی نایجێریا خەون بە راهێنەرایەتیکردنی یانەی ریال مەدریدەوە دەبینێت.
چێڵێ، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی RMC SPORT، ئارەزووی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی شاهانەی دەربڕی و نایشارێتەوە خەون بەو پۆستەوە دەبینێت.
خەونی من ئەوەیە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید وەربگرم و ببمە یەکەمین راهێنەری ئەفریقی لە مێژووی یانەکە.

راهێنەرە 41 ساڵانییەکە، لە مانگی دێسێمبەری 2025 وەک راهێنەری هەڵبژاردەی نایجێریا دەستنیشانکرا و لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای پلەی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەکە بەدەستهێنا، پێشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی مالی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەگی کۆتایی.
لەسەر ئاستی یانەکانیش، چێڵێ، تاوەکوو ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیاری وەرنەگرتووە.



