
یاریگا –
بە فەرمی بریکاری کارەکانی ئێندریک رایدەگەیەنێت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە قەڵای بێرنابیۆ.
ئێندریک لە مانگی یەکی ئەمساڵ بە خواستن رووی لە یانەی لیۆن کرد و تاوەکوو کۆتایی وەرز بە درێسی ئەو یانەیە یاریی دەکات، لەکۆی شەش یاریی پێنجی گۆڵی کردووە و ئاستێکی ناوەزە پێشکەشدەکات.
تیاگۆ فرێیتاس، بریکاری کارەکانی یاریزانە 17 ساڵانییەکە بۆ کەناڵی Win Win قسەی کردووە و داهاتووی یاریزانەکەی یەکلایی کردەوە.
“ئێندریک بۆ ماوەی شەش مانگ بە خواستن لە لیۆن یاریی دەکات، بڕیار لەسەر داهاتووی دراوە و دوای کۆتاییهاتنی وەرز دەگەڕێتەوە ریال مەدرید”
🚨🗣️ Thiago Freitas (Endrick’s agent): “Endrick was loaned to Lyon for six months. The decision is already made and Endrick will RETURN to Real Madrid at the end of the season. There is no ambiguity or secret about it. The deal is only a loan, with no purchase option, therefore… pic.twitter.com/VXufv7tNSB
— Madrid Xtra (@MadridXtra) February 9, 2026
لە درێژەی قسەکانی دا دەڵێت، رێککەوتنی یانەی ریال مەدرید و لیۆن بڕگەی کڕینەوەی لەلایەن یانە فەڕەنسییەکەوە تێدا نییە و راستەوخۆ دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە مەدرید.
“رێککەوتنەکە تەنیا خواستنە، ئێندریک دەگەڕێتەوە، ناتوانم پێشبینی بکەم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام هەرچییەک بێت ئێندریک لە کۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە ریال مەدرید.”



