گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کەمترین گۆڵی تێدا تۆمار کرا
ئامار و داتای گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –
لەو کاتەوەی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکردووە، لە گەڕی رابردووی خولەکە کەمترین رێژەی گۆڵ تیایدا تۆمار کراوە.
لە گەڕی 15ـی خولی نایابی کوردستان، لە کۆی شەش یاریی تەنیا نۆ گۆڵ تۆمار کراوە، دوو گۆڵ لە گێمی یەکەم و حەفت گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش رامیار جەلال یاریزانی شێروانە لە خولەکی 29 بەرامبەر سیروانی نوێ تۆماریکرد.
شەش گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا، سەرکار سەردار لە رزگاری، نیما عەزیز لە ئاکرێ، گەیلان سادق لە هەندرێن، هۆگر عەلی لە زاخۆ، محەمەد موعین لە چوارقوڕنە لەگەڵ عەلی رەزا لە رانیە کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامیش سیروانی نوێ بەدەستیهێنا کاتێک بە ئەنجامی 3 _ 1 لە شێروانەی بردەوە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 34 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، لەم گەڕەش هیچ کارتێکی سوور نەبووە، قەڵادزێ تاکە یانەی ئەم گەڕە یاریی خاوێنی کردووە و کارتی ڕەنگا و ڕەنگ بەڕووی یاریزانانی بەرز نەکراوەتەوە.



