ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی راشفۆرد دەدات

داهاتووی یاریزانەکە یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارکوس راشفۆرد لەنێوان مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا هێشتا ناڕوونە و یانە کاتالوونییەکە چارەنووسی یەکلایی دەکاتەوە.

راشفۆرد هاوینی رابردوو بە خواستن و تا کۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد و یانە کاتالوونییەکە بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند دەتوانێت گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی و ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن پاوەندەکە بدات و هانزی فلیک، راهێنەر و دیکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە پێیانوایە ناتوانن یاریزانێکی کوالێتی بەرزی وەک راشفۆرد بدۆزنەوە.

مارکوس راشفۆرد بە درێسی بارسێلۆنا

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەوەتای پەیوەندی بانە کاتالوونییەکەوە کردووە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و سەرنجی ستافی راهێنەرانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، هەروەها خۆیشی ئارەزووی مانەوەئ لە بارسا دەربڕیوە و رایگەیاندووە کە ئێستا لە بلوگرانا هەست بە دڵخۆشی دەکات.

هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە 34 یاریی بە درێسی بارسێلۆنا کردووە، 10 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button