کوردستان
زاخۆ پێکهاتەی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستانی داگیر کردووە
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی خولی نایابی کوردستان ئاشکرا کرا

یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی نایابی کوردستان ئاشکرا کرا و زۆرترین یاریزانی زاخۆ لە پێکهاتەکەدا دەبینرێت.
بە هۆی ئەنجامە باشەکانیان لە مانگی کانوونی دووەم، دوو یاریزانی زاخۆ لە پێکهاتەی سەرەکی باشترینەکاندا هەن و یاریزانێکیش لە یەدەگی پێکهاتەکەدایە، یوسف ئەیوبی ناوەڕاستکار و محەمەد عەبدوڵای هێرشبەر لە پێکهاتەی سەرەکین، عەبدولخالق عەبدولستاریش لە یەدەگی پێکهاتەکە دەبینرێت.
بەناڤ ئەحمەد، راهێنەری زاخۆ کە لە چوار یاریی لە مانگی رابردوو سێ سەرکەوتن و شکستێکی هەبوو، راهێنەرایەتی پێکهاتەی باشترینەکان دەکات، محەمەد سەرخێڵ، گۆڵپارێزی شێروانە لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی دەکات دوای ئەوەی لە چوار یارییدا سێ کلین شیتی کرد و یەک گۆڵیشی لێ تۆمار کرا.
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2026




