ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن هەنگاوێکی بچووک لە نوێکردنەوەی گرێبەستێکی گەورە دوورە

Yariga App

یاریگا –

دایۆت ئوپامیکانۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی ریال مەدرید و لیڤەرپوول بێهیوادەکات و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

ماکس ئێبێرل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، تەنیا یەک هەنگاوی بچووک لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دایۆت ئوپامیکانۆ دوورن و بەم زووانە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رادەگەیەنن.

گرێبەستی بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ، بایرن میونشن و ئوپامیکانۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکە تاوەکوو 2030 نوێدەکرێتەوە.

ئوپامیکانۆ لە هاوینی 2021 لایپزیگی جێهێشت و بە 42.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپوول چاویان لەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینە بەخۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام یاریزانەکە یەک هەنگاو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button