ئینگلتەراگرنگترین

لەپێناو چامپیۆنزلیگ؛ ساندرۆ تۆناڵی بڕیارێک لەسەر داهاتووی دەدات

Yariga App

یاریگا –

بریکاری کارەکانی ساندرۆ تۆنالی بڕیارێکی یاریزانەکە ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی قسەکانی بریکارەکە کە رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، تۆنالی بیر لە بەجێهێشتنی نیوکاسڵ یونایتد دەکاتەوە، ئەگەر یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەرنەکەوێت.

ناوەڕاستکارە تەمەن 25 بەهارییەکە بووەتە جێی سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، وەک ئارسیناڵ، چێڵسی، یوڤێنتوس و مانچێستەر سیتی.

ساندرۆ تۆنالی

لەدوای یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بێزارییەکی زۆر بە رووخساری تۆنالییەوە دیاربوو، بەوەش داهاتووی یاریزانەکە بووە جێی باس و خواسی زیاتر، دواتر ئێدی هاو، راهێنەری یانەی نیوکاسڵ دووپاتیکردەوە لەگەڵ تۆنالی قسەی کردووە و گوتی کە لە یانەکە دڵخۆشە.

تۆنالی گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵ لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت، تاوەکوو ئێستا 93 یاریی لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە، لەو ژمارە یارییە توانیوەتی 7 گۆڵ و 8 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button