فه‌ره‌نساگرنگترین

لە یەک فلس خۆشنابم؛ ئێمباپێ بەرۆکی پاریس سانجێرمان بەرنادات

کیلیان تاوەکوو ئێستا 55 ملیۆن یۆرۆی لە سانجێرمان وەگرتووەتەوە..

Yariga App

یاریگا –

شەڕی یاسایی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەسەر پاداشتە داراییەکان بەردەوامە.

هاوینی 2024 کیلیان ئێمباپێ پاریس سانجێرمانی جێهێشت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، دوای جێهێشتنی پاریس سکاڵایەکی فەرمی لەسەر یانەکە تۆمارکرد بەهۆی ئەوەی سانجێرمان ئامادە نەبوو مووچەی چەند مانگێکی یاریزانەکە و بەشێک لە پاداشتە داراییەکانی پێشوو بەو ئەستێرەیە بدات.

لە کۆتاییەکانی کانونی دووەمی 2025 دادگا لە بەرژەوەندی کیلیان ئێمباپێ بڕیاریدا، پاریس سانجێرمان بە ناچاری 55 ملیۆن یۆرۆی بە ئێمباپێ دا، کەو ئەو 55 ملیۆنە مووچەی مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیرانی 2024 و هەروەها پاداشتی نوێکردنەوەی دوایین گرێبەستی بوو.

بەڵام پاریس سانجێرمان 5.9 ملیۆن یۆرۆی دیکە قەرزاری ئێمباپێیە، کە ئەو پارەیەش بەشێکی مووچەی پێشووی یاریزانەکە و سودی دواکەوتنی پارەدانەکەیە.

رۆژنامەەی لێکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا داسگا فەرمانێکی پارەدانی بۆ پاریس ناردووە و پێویستە لەماوەی هەشت رۆژدا ئەو بڕە پارەی دیکە بە کیلیان بدەن، ئەگینا پارێزەرەکانی ئێمباپێ دەتوانن داوای دەستبەسەرداگیرانی راستەوخۆی مووڵکەکانی پاریس و بلۆککردنی هەژمارە بەنکییەکانی یانەکە بکەن.

هاوکات سەرچاوەیەکی باڵای پاریس سانجێرمان بە رۆژنامە فەڕەنسییەکەی راگەیاندووە ئەوان پابەندی بڕیاری دادگا دەبن، یانەکە هەمیشە بە نیازپاکی و بە دەستپاکی مامەڵەی کردووە، بەردەوامیش دەبێت لەو کارە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاریس تەواوی مووچەی ئێمباپێ و پاداشتە داراییەکانی پێشووی پێداوە، ئێستا گفتوگۆی نێوانیان بەردەوامە سەبارەت بە پێدانی ئەو بڕە پارەی کە ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button