
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید پێکانی رۆدریگۆ گۆس، هێشبەری بەڕازیلی راگەیاند.
ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە ماسوولکەی قاچی راستەی رۆدریگۆ تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئارانچا رۆدریگێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی، پێکانەکەی رۆدریگۆ سەخت نییە و 10 رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
Parte médico de Rodrygo.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 6, 2026
رۆدریگۆ لە دوو یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ڤاڵێنسیا و ریال سۆسیداد بێبەش دەبێت، لە 21ـی شوباتی 2026 بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا دەگەڕێتەوە.
رۆدریگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 26 یاریی ریال مەدریدی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.



