
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی گەڕی 25ی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد میوانداری تۆتنهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بە كاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مایكڵ كاریک سێ یارییە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتدی وەرگرتووە و هەر سێ یارییەكەیان بەرامبەر یانەكانی مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ و فولهام بردووەتەوە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 24 یاریی یازدە یاریی براوە بوون هەشت یاریی یەكسان بوون و پێنج یارییشیان دۆڕاندووە.
بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا تۆتنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە ئاستێكی ناجێگیر تێدەپەڕێت.
لە كۆی 24 یاریی تەنیا حەفت یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە ریزبەندی 14 پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر یونایتد بە بێ دۆرگو، مەیسن ماونت و دی لیخت رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.
تۆتنهام بە بێ ریچارلیسن، قودوس، پۆرۆ، بێنتانكور، بێرگڤاڵ، دانسۆ، دەیڤز، مادیسن و كۆلۆسیڤسكی رووبەڕووی شەیتانە سوورەكان دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
دالۆت، ماگوایەر، مارتینێز، شۆو
كاسێمیرۆ، مەینوو
ئامەد، برۆنۆ، كونیا
ئێمبویمۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
سپێنس، پاڵینیا، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یودۆگی
سار، گالاگێر
ئۆدۆبێرت، سیمۆنس
سۆلانكی



