یانەی داهاتووی خامیس رۆدریگێز ئاشکراکرا

یاریگا –
وادیارە خامیس رۆدریگێز نایەوێ جارێ واز لە یاریکردن بهێنێت، بۆیە لە تەمەنی 34 ساڵیش یانەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە.
یاریزانە کۆڵۆمبیەکە ماوەی 20 ساڵە وەک پیشەگەر یاریی دەکات. بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2010-2013 لە رێگەی پۆرتۆی پۆرتوگالی گەشتە ئەورووپیەکەی دەستپێکرد. دیارترین ماوەشی لەو کیشوەرە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بوو لە 2014-2020. دواتر یانەکانی بایرن میونشن بەخواستن و، یانەی ئێڤەرتن و ئۆڵۆمپیاکۆسی هەر لە ئەوروپا تاقیکردەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 2023 بگەڕێتەوە کیشوەری ئەمریکا لە دەرگای یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی. بەگشتی تا ئێستا درێسی 12 یانەی جیاوازی پۆشیوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ESPNی وەرزشی، رۆدریگێز پەیوەندی بە یانەی مینێسۆتا دەکات.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانە ئەمریکیەکە گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی لە تەواوکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە کۆڵۆمبیەکە کە وەک یاریزانی ئازاد دەیگوازنەوە.
Minnesota United is finalizing a deal to sign Colombia international star forward James Rodríguez, a source confirmed to ESPN’s @JeffreyCarlisle. pic.twitter.com/7QZmuJBewV
— ESPN FC (@ESPNFC) February 5, 2026