ئەستێرەیەکی تۆتنهام لەلایەن ئاتلێتیکۆ داواکراوە
لە یانەکەی توڕەبووە

یاریگا –
بەهۆی ئەو پەیامەی بە توڕەیی بڵاویکردەوە، گومان لەسەر داهاتووی ئەستێرەیەکی تۆتنهام دروست بووە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید بیر لەوە دەکاتەووە جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی کاپتنی تۆتنهام، کریستیان رۆمێرۆ بدات. ئەو پەیامەی بە توڕەیی لە ماوەکانی پێشوو بڵاویکردەوە، گومانی لەسەر داهاتووی لە یانەکە دروستکردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، ئاتلێتیکۆ لە کۆتایی وەرزدا جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆمێرۆ دەدات، دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو شکستیهێنا.
رۆمێرۆ دوای پۆستکردنی لە تۆڕی ئینستاگرام دوای ماوەیەکی لە داخستنی دەرگای گواستنەوە، سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا. کوتی رەخنەی لە کەمی یاریزانەکان لە پێکهاتەی تۆتنهام گرت و دۆخەکەی بە ئابڕووبەرانە وەسفکرد. بەشێک لە یاریزانەکانی لایکی پۆستەکەیان کردبوو، کە زۆرینەی بۆچوونەکان لەسەر ئەوەبوو پەیامەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرانی یانەکە کراوە.
View this post on Instagram
تۆتنهام بەهۆی پێکانەکان و ئەنجامە ناجێگیرەکانییەوە وەرزێکی سەخت بەڕێدەکات، ئەمەش کاپتنی یانەکەی توڕەکردووە. وەکوو کاپتن بەوە ناسراوە کە توند و بەهێزە، بەڵام سەرنجەکانی پێشبینی نائاسوودەیی یاریزانەکە لە پشت پەردەوە دەکەن.
سەرەڕای ئەمانە، تۆتنهام سوورە لەسەر هێشتنەوەی بەرگریکارە. کوتی لە ئابی 2025 گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی 4 ساڵ بە مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەند لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە.
گرنگیپێدانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە رۆمێرۆ نوێ نییە، دیێگۆ سیمیۆنی شێوازە توندەکەی و ئەقڵیەتە شەڕانگێزەکەی یاریزانەکەی بەدڵە، کە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئاتلێتیکۆ دەگونجێت.
هاوینی رابردوو ئاتلێتیکۆ نەیتوانی ئەو بڕە پارەیەی تۆتنهام داوای دەکرد دابینی بکات، بۆیە گرێبەستەکە بە ئەنجام نەگەیشت. ئەم وەرزە دەکرێت شتەکان بگۆڕێن، پێشبینی دەکرێت ئاتلێتیکۆ پێداچوونەوەیەک بە بەرگریکارەکاندا بکات و توڕەبوونی ئەم دواییانەی رۆمێرۆ رەنگە دەرفەتێکیان پێبدات بۆ گواستنەوەی، بەڵام هێشتا گواستنەوەی ئاسان نابێت.



