
یاریگا –
كەریم بێنزێما، ئەستێرەی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیكردنی بە یانەی هیلالی سعوودییەوە دەربڕی.
لە كۆتا ساتەكانی مێركاتۆی زستانەدا هیلال بەفەرمی گواستنەوەی كەریم بێنزێمای بۆماوەی وەرز و نیوێک و تاوەكو 2027 راگەیاند.
“لدي الكثير من الطموح وسأقدم كل ما أملك في الملعب” 🎙️
الحديث الأول لـ”كريم بنزيما” بعد انضمامه إلى #الهلال 💙🎥 pic.twitter.com/gTpef5fpYg
— نادي الهلال السعودي (@Alhilal_FC) February 3, 2026
كەریم بێنزێما لە لێدوانەكانیدا دوای پەیوەندیكردنی بە هیلالەوە گوتی:
هەستێكی خۆشم هەیە و دڵخۆشم كە دوای یەكەم مەشقەكان لێرەم، راهێنەر و یاریزانەكانم بینی، خۆر دڵخۆشم كە بەشێكم لەم یانەیە.
هیلال یانەیەكی نایابە و مێژوویەكی گەورەی هەیە، چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، هیلال وەكو ریال مەدریدی ئاسیا وایە، هەر لەو كاتەی لە ریال مەدرید بووم سەرسامی ئەم یانەیەم.
هیلال خاوەنی بیركردنەوەیەكی گەورەیە، یاریزانی نایابی هەیە، سیستەمێكی نایاب پەیڕەو دەكەن، پەیامی من بۆ هەندەران ئەوەیە كە بیركردنەوەی من بزانن، پاڵنەرێكی گەورەم هەیە، هەموو هەوڵێكی خۆم لە یاریگادا دەدەم، یارمەتی یانەكە دەدەم نازناوەكان بەدەستبهێنێت، چونكە بردنەوەی نازناو بۆ من گرنگە، ئێمە تیمێكی گەورە و هاندەری نایابمان هەیە، پشت بە خودا نازناوەكان دەبەینەوە.
هیلال بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی رۆشنی سعوودی گرتووە و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش نەسڕەوەیە.



