Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ فەنەرباچێ و ئیتیحاد گرێبەستە گەوەرەکانیان یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی فەنەرباچێ هەوڵە بەردەوامەکانی بێ بەرهەم نەبوو تا لە کۆتاییدا گرێبەستە گەورەکەی یەکلایی کردەوە. هەمان شت بۆ یانە سعوودیەکەش کە توانی یوسف نسێری لە لایەنی تورکی بکڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکی بەپەلەی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، فەنەرباچێ لەگەڵ ئیتیحاد گەیشتنە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی.

ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەمان رۆژنامەنووس بڵاویکردەوە کە بەهۆی هەبوونی کێشە لە پەڕاوە فەرمییەکاندا، گواستنەوەی یوسف نسێری لە فەنەرباچێ بۆ ئیتیحاد و  نگۆلۆ کانتێش بە ئاڕاستەی پێچەوانە، شکستیان هێناوە.

ئێستا؛ دوو گرێبەستی گەورە شکستیانهێنا

لە زانیارییە نوێیەکەیدا رۆمانۆ زانیویەتی گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسیە لەگەڵ ئەو یانە تورکیە تا هاوینی 2028 دەخایەنێت.

فابریزۆ ئەوەشی نووسیوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی گواستنەوەکە دوای ئەوە هات فیفا بەفەرمی گڵۆپی سەوزی بۆ هەردوو یانە هەڵکرد و بە راگەیەندراوی فەرمی ئاگەداریکردنەوە.

پەیوەست بە گرێبەستەکەی نسێری، یانە سعوودیەکە دەبێت بڕی 14 تا 15 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی فەنەرباچێ بدات وەک بەهای هێرشبەرە مەغریبیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button