دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ راشفۆرد بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات و شوێنگرەوەی گواردیۆلا دیاریكرا
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ماركوس راشفۆرد بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی دەدات، شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا دیاریكراوە و كەس ستێرلینگی ناوێت.
ماركوس راشفۆرد دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی نایەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد و لە پێناو مانەوە لە بارسێلۆنا ئامادەیە مووچەكەی كەم بكاتەوە – میرەر.
ئەگەر پێپ گواردیۆلا لە كۆتایی وەرز مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت ئەوا چابی ئاڵۆنسۆ لە لیستی راهێنەرە شوێنگرەوەكانیدا دەبێت – تێلیگراف.
دایۆت ئۆپامیكانۆ بەرگریكاری فەڕەنسی بڕیارە گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبكاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
تایرێل مالاسیا لە بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد توڕەیە دوای ئەوەی لە مێركاتۆی زستانەدا رێگریان لە رۆیشتنی كرد – میرەر.
رەحیم ستێرلینگ لە چەند رۆژی رابردوودا پێشكەشی یونیەن بەرلین كرا، بەڵام بەرپرسانی یانەكە رەتیانكردەوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن – فلۆریان پلێتێنبێرگ.
