Loading...
کوردستانگرنگترین

یاریگا ئی سپۆرتس؛ تۆڕی وەرزشی یاریگا یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ساڵی نوێ رادەگەیەنێت

پێشەوا بەرزنجی یوتوبەری بەناوبانگی کوردستان لە یاریگا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ساڵی نوێ رادەگەیەنێت و هەنگاوێکی نوێ لە بواری گەیمینگ دەنێت.

یاریگا ئی سپۆرتس یەکێکە لە پڕۆژە دیارەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاریگا لە ساڵانی رابردوو چەندین چالاکی جیاواز و سەرکەوتووی لە بواری ئی سپۆرتس کردووە، بۆ ساڵی نوێ پڕۆژەکە فراوانتر دەکات و دەرفەتی زێڕین بۆ لاوانی کوردستان دەڕەخسێنێت.

سەردەمی نوێی یاریگا ئی سپۆرتس؛

پێشەوا بەرزنجی، بەناوبانگترین و سەرکەوتووترین یوتویبەری بواری گەیمینگ لە کوردستان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەستبەکار دەبێت و بزوێنەری پڕۆژە نوێیەکەی یاریگا دەبێت.

یاریگا ئی سپۆرتس دەرفەت دەبەخشێت بە سەرجەم ئارەزوومەندانی بواری گەیمینگ کە چۆن بەیەکەوە بتوانین بوارەکە زیاتر بەرەوپێش ببەین و چی بکەین تاوەکوو بواری گەیمینگ لە کوردستان بە رێچکەیەکی تەندروستدا هەنگاو بنێت.

هاوکات یاریگا ئی سپۆرتس دەبێتە ناوەندێک بۆ دەرخستنی توانای لاوانی بەهرەمەندی نیشتیمان و یاریگا ئامانجییەتی هاوکاری تەواوی ئەو لاوە بەهرەمەندانە بکات کە تاوەکوو ئێستا توانا ناوازەکانیان بە شاراوایی ماوەتەوە و تواناکانیان دەربخات.

دەستپێکی پڕۆژکە چۆن دەبێت؟

لە دەستپێکی پڕۆژەکەدا، یاریگا مانگانە چەند پڕۆگرامێکی تایبەت لە رێگەی پلاتفۆڕمی یوتوبی یاریگا پێشکەش دەکات.

پڕۆگرامەکان لە چوارچێوەی بواری گەیمینگ دەبن و ئامانجمانە لە رێگەی کۆکردنەوەی بەتواناترینەکانی بوارەکە، زانیاری و وردەکاری زیاتر لەبارەی سودەکانی بوارەکە و چۆنیەتی زیاتر بەرەوپێشبردنی بوارەکە لە کوردستان بدەین.

Back to top button