
یاریگا –
بارسێلۆنا و جیرۆنا چاوەڕێی دوایین پشکنینەکانی پێکانەکەی تێر شتیگن دەکەن.
رۆژنامەنووسی نزیک لە بارسێلۆنا، جێرارد رۆمێرۆ رایگەیاند؛ تێر شتیگن پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ ئەنجام دەدرێت و رەنگە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
OJO! Lesión de Marc André https://t.co/tTvbYlKiUT
— Gerard Romero (@gerardromero) February 2, 2026
تێر شتیگن کە لە گواستنەوەی زستانە لە بارسێلۆناوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە جیرۆناوە کرد، لە یارییەکەی بەرامبەر ریال ئۆڤیێدۆ لە ماسوولکەی رانیدا تووشی پێکان بووە و پێشبینی دەکرێت پێکانەکەی قورس بێت.
پێگەی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە کە پێشبینییەکان باش نین و تێر شتیگن چاوەڕێی پشکنینی زیاتر دەکات. ئاماژە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە ئەگەری هەیە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی دوو مانگ یان زیاتر لە یاریگاکان دوورکەوێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەکردووە لەنێو بارسێلۆنا پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە لە دۆخەکە تێدەگەن و بەدووری نازانن تێر شتیگن بگەڕێتەوە یانەکە ئەگەر ماوەی دوورکەوتنەوەکەی پشتڕاست بکرێتەوە.
پێگەی راک 1 بەهەمان شێوە رایگەیاند کە تێر شتیگن لە بەشێکی ماسوولکەی رانی تووشی پێکان بووە و ئەگەری هەیە ژێیەکانی تووشی پچڕان بووبن، هەر بۆیە بۆ ماوەی 3-4 مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
🚑 Ter Stegen, LESIONAT!
El porter del Girona, cedit pel Barça, s’estarà entre 3 i 4 mesos de baixa per un trencament parcial dels isquiotibials, amb una possible afectació al tendó.#frac1 pic.twitter.com/fWMiHGrjTC
— Esports RAC1 (@EsportsRAC1) February 2, 2026



