Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول چۆن جێرێمی ژاکێتی لە چنگی چێڵسی دەرهێنا؟

بە چەند کاتژمێرێک هاوکێشەکەی گۆڕی

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گەورەترین گرێبەستی مێرکاتۆی زستانەی یەکلاییکردەوە و بەرگریکارێکی لاو دەگوازێتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەیەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری فەڕەنسی لەگەڵ یانەی رێن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ژاکێت بووەتە یاریزانی رێدز.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، لیڤەرپوول لەبەرامبەر گواستنەوەی بەرگریکارە 21 ساڵانییەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی پاداشت بە رێن دەدات.

جێرێمی ژاکێت ئەمڕۆ دووشەممە دەگاتە لیڤەرپوول و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.

هاوکات یاریزانەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی خۆی دەمێنێتەوە و لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات.

چێڵشی لەم مێرکاتۆیە هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەدا، لە 18ـی مانگی رابردوو ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکرد، هەرچەندە خودی بەرگریکارەکە رایگەیاند دەیەوێت یاریی بۆ بلوز بکات، بەڵام یانە فەڕەنسییەکە ئۆفەرەکەی رتکردەوە و داوای زیاتری دەکرد.

دواتر لیڤەرپوول چووە ململانێی گواستنەوەی یاریزانەکە و بە ئۆفەرێکی گەورەتر گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکەکلاییکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button