تەواو؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەستێرەیەکی ئاتاڵانتای گواستەوە
ئەمڕۆ گەشتی مەدرید دەکات

یاریگا –
گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی هات.
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس رایگەیاند کە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوەیەکی زارەکی لەگەڵ ئاتاڵانتا بۆ گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان گەیشتووەتە رێککەوتن.
🚨💥 EXCL | Ademola Lookman to Atlético Madrid – DONE DEAL ✔️
Permanent deal verbally agreed with Atalanta. The total package is expected to be around €40 million.
Final details are being settled today.
Medical preparations are already underway in the background with Atlético.… pic.twitter.com/cs1Sjzj38n— Florian Plettenberg (@Plettigoal) February 1, 2026
ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی بە بڕیی 35 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن پاداشت پێشکەشی یانە ئیتاڵییەکە کردووە و قبووڵکراوە، ئەمڕۆ دوایین وردەکارییەکانی گرێبەستەکە تەواو دەکرێن.
ئامادەکارییەکانی پشکنینی پزیشکی دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لووکمان گەشتی مەدرید دەکات.
گرێبەستی لووکمان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ بۆ ماوەی 5 ساڵە بە مووچەی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکان.



