Loading...
عێراقکوردستان

کۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری هەولێر دوای یارییەکەی ئەمانەی بەغدا

هەولێر مەترسی لە دەستدانی ریزبەندی سێیەمیشی لەسەرە

Yariga App

یاریگا –

دوای یەکسان بوونەکەی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا، هەولێر مەترسی لە دەستدانی ریزبەندی سێیەمیشی لەسەرە.

هەولێر لە گەڕی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە گۆڵێک لەگەڵ ئەمانەی بەغدا یەکسان بوو، چوارەم یارییە لەسەر یەک هەولێر سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و دوو شکست و دوو یەکسان بوونی هەیە، لەگەڵ ئەم ئەنجامانەش تا ئێستا لە کێبڕکێی پێشەنگی خولەکە دانەبڕاوە.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، باسم قاسم، راهێنەری هەولێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هۆکاری یەکسان بوونەکەیانی باسکرد و گووتی:

ئێمە نزیکتر بووین لەسەرکەوتن بەڵام هەلی زۆرمان لە دەستدا، هێرشبەرەکانمان لە رۆژی خۆیاندا نەبوون، وێڕای ئەوەی چوار یارییە سەرکەوتوو نابین بەڵام یاریزانەکان ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن کە ئەمە جێگای دڵخۆشیە، گرینگترین کاری ئەمڕۆمان کە سوودی هەبێت بۆ یارییەکانی داهاتوو یارییکردنی یاریزانە پیشەگەرەکان بوو بە یەکەوە، هەوڵدەدەین لە داهاتوودا بگەڕێینەوە رێچکەی سەرکەوتنەکان.

هەولێر بەم یەکسان بوونە مەترسی لە دەستدانی ریزبەندی سێیەمی لەسەرە، ئەگەر قوەجەوییە بەرامبەر موسڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنێ، بە فەرمی هەولێر دەکەوێتە ریزبەندی چوارەمی خولەکە.

بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ کوڕانی قەڵا و منارە لە ریزبەندی سێیەم دێن، یاریی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button