Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دادگا بۆ سەرۆک پێرێز؛ نەخێر ئەو کارە لەسەر دۆسیەکەی نێگرێیرا ناکەین

"داواکە پێشێلکردنی مافی بارسێلۆنایە"

Yariga App

یاریگا –

دادوەری دۆسیەی خۆسێ ماریا نێگرێیرا داواکارییەکی یانەی ریال مەدرید سەبارەت بە راپۆرتە ئابوورییەکانی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە.

لە ماوەکانی رابردوو ریال مەدرید داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا کردبوو پشکنین بۆ بوودجە و راپۆرتی وردبینی ناوخۆیی و سەرەکی و حیساباتی ساڵانە و راپۆرتی کۆبوونەوەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی باجی بارسێلۆنا لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 بکرێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەلێخاندرا گیل لیما، دادوەری دۆسیەی نێگرێیرا، لە بەرژەوەندی یانەی بارسیلۆنا بڕیاریداوە و  داواکەی یانەی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە. دادوەر رایگەیاندووە ریال مەدرید مافی ئەو داوایەی نییە، ئەو بەڵگە و راپۆرتانە پەیوەندیان بە لێکۆڵینەوەکان نییە و دووپاتکردووەتەوە لێکۆڵینەوەکان تەنیا پەیوەندیان بە پێدانی پارە بە نێگرێیرا دەبێت نەک بەڕێوەبردنی دارایی گشتیی بارسێلۆنا.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید

دادوەر پێشێلکردنی مافی یانەی بارسیلۆنای وەک پاساو بۆ رەتکردنەوەی داواکەی لۆس بلانکۆس هێناوەتەوە و پێیوایە داواکە تەواو نایاساییە، سەرەڕای ئەوەی دادگا وتەی لە کارلۆس ناڤال، نوێنەری تیپی یەکەمی یانە کاتالوونییەکە وەرگرتووە، کە ئەو وتانە دەکرێت یارمەتیدەر بن و چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکانی بارسێلۆنا روونبکاتەوە.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاماژە بەوە دەدات، ئەم بڕیارە رۆڵ و دەستێوەردانی ریال مەدرید لەم دۆسیەیە سنووردار دەکات و پشتراستیدەکاتەوە لێکۆڵینەوەکان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو دەمێننەوە و رێگە نادرێت بە شیوەیەکی فراوان پێداچوونەوە بە دارایی  بارسێلۆنا بکرێت.

بارسێلۆنا گەندەڵە؛ ریال مەدرید رێگەیەکی دیکە لەدژی نێگرێیرا و بارسێلۆنا دەگرێتەبەر

بابەتی زیاتر

Back to top button