ئیمۆبیلی خولێکی نوێ تاقی دەکاتەوە
گرێبەستێکی سوپرایزە

یاریگا –
پاریس خەریکە گۆڵکارە بە ئەزموونەکەی ئیتاڵیا بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.
رۆژنامەنووسی ناوداریی ئیتاڵیی، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە یانەی پاریس لە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، لە گفتوگۆکانی گواستنەوەی چیرۆ ئیمۆبیلی پێشکەوتووە.
پاریس زۆر نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ بۆڵۆنیا، تەنیا هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئیمۆبیلییەوە ماوە، پاشان پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات.
ئیمۆبیلی لە هاوینی 2025 پەیوەندی بە بۆڵۆنیاوە کرد و تەنیا بەشداریی نۆ یاریی یانەکەی کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بکات و هیچ گۆڵێکیش دروست بکات.
چیرۆ کە مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ، دوای ئەنجامدانی 359 یاری و بەشداریکردن لە 253 گۆڵ، جارێکی دیکە سێریا ئەی جێدەهێڵێت و ئەمجارە لیگ وەنی فەڕەنسا تاقی دەکاتەوە.
پاریس کە ئەم وەرزە گەیشتووە بە لیگ وەن، دوای تێپەڕبوونی 19 گەڕی خولەکە بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی دێت و تەنیا چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە.