Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

بۆ ماوەیەكی درێژ

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی فێرمین لۆپێز ئەستێرەی یانەكەی نوێكردەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی فێرمین لۆپێزی تاوەكو 2031 راگەیاند.

فێرمین لۆپێز لە هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ تیمی یەكەم واژۆ كرد و گرێبەستەكەی پێشووی لە 2029 بەسەردەچوو.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی فێرمین لۆپێز گوتی:

لەراستیدا بیرۆكەی من هەمیشە ئەوە بووە كە لە بارسێلۆنا بم، خەونی من سەركەوتن بووە لە یانەی خەونەكانم.

فێرمین لۆپێز لەگەڵ تیمی یەكەمی بارسێلۆنا 114 یاریی كردووە و توانیویەتی 29 گۆڵ بكات و 22 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button