کریستاڵ پاڵاس لە گواستنەوەی هێرشبەرێک نزیکە
بەهاکەی 50 ملیۆن پاوەندە..

یاریگا –
کرسیتاڵ پاڵاس بۆ ڕاستکردنەوەی ئەنجامە خراپەکانی هێرشبەرێک دەگوازێتەوە.
دەیڤد ئۆرنشتاین ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی پێگەی ئاتلێتیک رایگەیاند، کە کرسیتاڵ پاڵاس نزیکە لە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی هێرشبەری وۆڵڤەرهامپتن، یۆرگن ستراند لارسن.
🚨 Crystal Palace close to agreement for Wolves striker Jorgen Strand Larsen. Talks between #CPFC & Jorge Mendes on behalf of #WWFC advanced; £45m + £5m fee being discussed. Leeds United bids reached £40m but #LUFC not currently going higher @TheAthleticFC https://t.co/QsJq8QvPVx
— David Ornstein (@David_Ornstein) January 29, 2026
گفتوگۆ لەنێوان خۆرخێ مێندێشی بریکاری کارەکانی یاریزانەکە و پاڵاس بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە و زۆر نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن.
بەهای گرێبەستەکەی پاڵاس بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن 45 ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ پێنج ملیۆن پاوەندی دیکە وەکو پاداشت لە داهاتوودا.
جگە لە کرسیتاڵ پاڵاس، لیدز یونایتدیش یەکێک بوو لەو یانانەی دەیویست هێرشبەرە نەرویجییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و ئامادەبوو 40 ملیۆن لەپێناویدا خەرج بکات، بەڵام ئامادە نییە لەو بڕە زیاتر بدات.



