پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V كایرات ئالماتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی هەشتەم و كۆتایی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری كایرات ئالماتی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری كایرات ئالماتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەم و كۆتایی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ تاكە یانەیە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا سەرجەم یارییەكان بباتەوە.
لەم وەرزەدا لە كۆی حەفت یاریی سەرجەمیانی بردووەتەوە و بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگی گرتووە.
هەروەها گەنەرز بە یەكەمی ریزبەندی خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو، لە سەرجەم قۆناخەكانی كرانەدەرەوەدا یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆییدا دەكات.
لە بەرامبەردا كایرات ئالماتی لە حەفت یاریی رابردوودا یەک یاریی یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی تەنیا خاڵێک لە ریزبەندی كۆتایی دێت و هەر زوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ دێكلان رایس، میكێل مێرینۆ، تیمبەر، سالیبا، كالافیۆری و هاڤێرتز رووبەڕووی كایرات ئالماتی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا كایرات ئالماتی بە بێ ساتبایێڤ بەرامبەر گەنەرز یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
كیپا ئاریزابالاگا
وایت، مۆسكوێرا، هینكاپێ، لویس سكیڵی
نۆرگارد، زوبیمێندی
مادویكێ، ئیزێ، مارتینێلی
یۆكێرێش
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كایرات ئالماتی
ئاناربێكۆڤ
تاپالۆڤ، مارتیانۆڤیچ، سۆرۆكین، ماتا
گلازەر، كاسابوولات
مرینسكی، جۆرجینیۆ، گرۆمیكۆ
فیلیۆ



