Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

تۆتنهام کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەکات

چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام ئارەزووی گواستنەوەی عومەر مەڕمووش، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی دەدات.

مەڕمووش لەم وەرزە تاوەکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا لە 10 یاریدا بەشداریی کردووە و هاتنی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ پێگەی یاریزانەکەی زیاتر خستووەتە مەترسییەوە، ئەوەش وای لە ناوبراو کردووە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

تۆتنهام لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا و فەنەرباخچێ، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی مەڕمووش دەکات و یاریزانەکەش ئارەزووی مانەوە لە پرێمەرلیگ دەکات، بەوەش چانسی تۆتنهام لە بردنەوەی ئەم کێبڕکێیە زیاتر دەکات، بەوپێیەی ئاستۆن ڤێلا لە گواستنەوەی تامی ئابڕاهام نزیکبووەتەوە و رەنگە لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی مەڕمووش بکشێتەوە.

عـــومەر مــەڕمووش

رۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام بەهۆی پێکانی دۆمینیک سۆلانکێ و ریچاڵسن، بەدوای هێرشبەرێکی دیکەدا دەگەڕێت و یانەکە پێیوایە مەڕمووش باشترین بژاردەیە.

بەگوێرەی هەمان رۆژنامە، تۆتنهام ئامادەیە ئۆفەرێکی بە بڕی 26 ملیۆن پاوەند پێشکەشی سیتی بکات و دەیەوێت بەر لە داخستنی دەرگای مێرکاتۆ هێرشبەرەکە بگوازێتەوە.

مەڕمووش لە ساڵی 2025 بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە فرانکفورتەوە پەیوەندی بە مانجێستەر سیتی کرد و تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 42 یاریی بە درێسی سیتی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 4 ئەسیستیی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button