پێشهاتی نوێ؛ کۆڵ پاڵمەر یانەی خەونەکانی دەوێت و مانچێستەر سیتی رەتدەکاتەوە
بۆچی نایەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی؟

یاریگا –
کۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی یانەی چێڵسی، دەیەوێت یانەکەی بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد یانەی دڵخوازی پاڵمەرە و ئارەزوو دەکات لە ئۆڵد تڕافۆرد یاریی بکات، چونکە پاڵمەر خۆی خەڵکی ئەو شارەیە و لە منداڵییەوە خەونی یاریکردنە بە درێسی شەیتانە سوورەکان.
رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پاڵمەر بیری شارۆچکەکەی دەکات لە شاری مانچێستەر و زوو زوو سەردانی ئەو شارە دەکات تاوەکو سەردانی خێزان و هاوڕێکانی بکات.

هەمان رۆژنامە دەشڵێت، پاڵمەر نایەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی هەتاوەکو پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئەو یانە بێت.
مانچێستەر سیتی لە ساڵی 2023 ئەستێرە ئینگلیزییەکەی بە 42.5 ملیۆن پاوەند بە چێڵسی فرۆشت، وەرزی رابردووش گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2033 لەگەڵ بلووز نوێکردەوە، ئەوەش رێگرییەکی گەورەیە لەبەردەم خەونەکەی پاڵمەر و گواستنەوەی بۆ مان یونایتد ئاسان نابێت.
ئەستێرە 23 ساڵانییە لەم وەرزە بەدەست پێکانی رانییەوە دەناڵێنێت و تەنیا لە 11 یارییدا بە سەرەکی بەشداریی کردووە و هەر بەو هۆیە ئاستی جێگیر نەبووە
پاڵمەر تاوەکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 110 یاریی بۆ چێڵسی کردووە، لەو ژمارە یارییە 48 گۆڵی کردووە و 29 گۆڵی دروستکردووە.
خەونی منداڵی؛ کۆڵ پاڵمەر ئامادەیە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات



