دوایین پەرەسەندن؛ یاریزانێک مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت
ماڵئاوایی لە سیتیزن دەكات

یاریگا –
ئۆسكار بۆب، یاریزانی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.
ئۆسكار بۆب لە هاوینی 2023 لە مانچێستەر سیتی ژێر 21 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكو 2029 گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن هەیە.
🚨⚪️⚫️ Negotiations advancing to final stages for Oscar Bobb to Fulham after initial bid sent last week, as revealed.
Talks underway on both player and club side with Man City insisting on £35m valuation for Bobb.
Permanent exit anticipated, not a loan. pic.twitter.com/sLctavKwde
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 26, 2026
بەگوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، گفتوگۆكانی گواستنەوەی ئۆسكار بۆب بۆ فولهام بەرەو قۆناخی كۆتایی دەڕوات، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پێشنیاری سەرەتایی بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە كرا.
گفتوگۆكان لە نێوان هەردوولا بەردەوامن و مانچێستەر سیتی بۆ دەستبەرداربوون لە ئۆسكار بۆب داوای 35 ملیۆن پاوەند دەكات.
چاوەڕوان دەكرێت یاریزانە 22 ساڵانەكە بەگرێبەستێكی هەمیشەیی ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

پێپ گواردیۆلا لە لێدوانێكیدا دەربارەی ئۆسكار بۆب گوتی:
پێم وایە ئۆسكار بۆب دەیەوێت لەم مانگەدا مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت.
بۆب لەم وەرزەدا بەشداری 15 یاریی كردووە 739 خولەک بەشدارییكردووە و تەنیا یەک گۆڵی درووستكردووە.
لەگەڵ تیمی یەكەمی مانچێستەر سیتی بەشداری لە 47 یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.



