Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

سەرەڕای ئەنجامە باشەکان؛ رۆی کین هێرشدەکاتە سەر مایکڵ کاریک

"کەسێکی شیاو نییە بۆ ئەو ئەرکە"

Yariga App

یاریگا –

رۆی کین هێرشێکی تووند دەکاتە سەر مایکڵ کاریک و پێیوایە کەسێکی گونجاو نییە بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە گەڕی 23 بووە میوانی ئارسیناڵ و لە یارییەکی دراماتیکدا بە ئەنجامی 3-2 یارییەکەی لێ بردەوە، ئەوەش دووەم بردنەوەی کاریک بوو لەگەڵ مان یونایتد لەدوای بردنەوەی لە مانچێستەر سیتی لە هەفتەی پێشوو.

سەرەڕای ئەو دەستپێکە نایابە، ئەفسانە و کاپتنەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان هێشتا بڕوای بە کاریک نییە و پێیوایە کەسێکی شیاو نییە بۆ ئەو ئەرکە و لەدوای یارییەکە رایگەیاند پێویستە راهێنەرێکی گەورە وەک راهێنەری یانەکە دەستنیشانبکرێت.

ئاستی ئەو دوو یارییە نایاب بووە، بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت دوو یاریی بباتەوە، تەنانەت ئەگەر تا کۆتایی وەرز کاریک هەموو یارییەکیش بۆ مان یونایتد بباتەوە، هێشتا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پێنادەم.

مانچێستەر پێویستی بە راهێنەرێکی گەورەتر و باشتر هەیە، یانەکە پێویستی بە کەسێکە بتوانێت خول بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button