ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی دەیەوێت ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بگوازێتەوە
دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە

یاریگا –
فرانکۆ ماستانتونۆ بووەتە جێی سەرنجی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ.
ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی بیر لەوە دەکاتەوە ماستانتونۆ بە خواستن و تا کۆتایی وەرز بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.
سەرچاوەکە دەشڵێت، بلووز پێیوایە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە یاریزانێکی داهێنەرە و دەتوانێت وزەیەکی زیاتر بە هێڵی هێرشبەری ببەخشێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید نیازی فرۆشتن یاریزانەکەی نییە و بڕوای تەواوی بە تواناکانی هەیە، بەڵام پێدانی بە خواستن بۆ یانەیەکی دیکە، وەک بژاردەیەکی گونجاو دەبینێت لەپێناو گەشەکردنی زیاتر و پێدانی خولەکی پێویست.
ماستانتونۆ لە هاوینی رابردوو لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ لە یانەی ریڤەر پلەیتەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، تاوەکو ئێستا بەشداریی لە 20 یارییدا کردووە، 3 گۆڵی کردووە و تەنیا ئەستیستێکی دروستکردووە.



