
یاریگا –
ئارتێتا داوادەکات پەلە لە یۆکێرێش نەکرێت و زوو بڕیار لەسەر ئەم وەرزەی نەدرێت.
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ داوادەکات لە هەڵسەنگاندنی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری یانەکەی پەلە نەکرێت و تەنیا لەبەر رێژەی گۆڵەکانی یاریزانەکە هەڵنەسەگێندرێت.
هێرشبەرە سویدییەکە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ گەنەرز لە دۆخێکی سەختدایە و لە کۆی 19 بەشداریی یاری لە پرێمەرلیگ، تەنیا 5 گۆڵی کردووە و لە ئاست چاوەڕوانییەکان نەبووە، بەڵام ئارتێتا پێوایە ێشتا زۆر زووە تەنیا لەبەر رێژەی گۆڵەکانی بڕیار لەسەری بدرێت، بەتایبەت لە خولێکی پڕ لە رکابەری وەک پرێمەرلیگ کە کە رۆڵی هێرشبەری ناوەڕاست گۆڕاوە، بۆیە دەبێت دوای چەند ماوەیەکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم وەرزەی هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە بکرێت.
پێویستە لە کۆتایی وەرز هەڵسەنگاندن بۆ یۆکێرێش بکەین و هەندێک جار ئەو ماوەیەش زۆر کەمە
چەندین پێوەر هەن دەبێت رەچاوبکرێن، ئێمە لە چەندین رووی یاریکردنەوە سەیری هێرشبەرەکەمان دەکەین


