Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی ئەرکی ئەمشەوی ریال مەدرید سەختە و ئەگەری هەیە خاڵ لەدەستبدات؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 21ـی لالیگا کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە ئەرکێکی سەختدا دەبێتە میوانی ڤیاڕیال.

ریال مەدرید هەوڵدەدات سود لە شکستە سەختەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال سۆسیداد وەربگرێت کە ئێستا جیاوازی نێوانیان تەنیا یەک خاڵە و دەیەوێت فشاری زیاتر لەسەر یانە کاتالوونیەکە دروست بکات.

ڤیاڕیال یەکێکە لە باشترین چوار یانەکەی ئەم وەرزەی لالیگا، لە یاریگای خۆی 9 یاریی کردووە، 8 یاریی بردووەتەوە و تەنیا یەک یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا 2-0 دۆڕاوە.

لەدوای بردنەوە لە ریال مەدرید 2-0 لە ئەیلوولی 2014 ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا بووەتە بەربەستێکی گەورەی بەردەم ریال مەدرید.

لەدوایین 10 رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە یاریگای دێ سێرامیکا، ریال مەدرید تەنیا 2 یاریی بردووەتەوە، ڤیاڕیالیش 2 یاریی بردووەتەوە و 6 یاریی یەکسانبوون.

ئەو ژمارانە دەرخەری ئەوەن کەشی ئەو یاریگایە بۆ مێرێنگی زۆر سەخت دەبێت و ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری نوێی لالیگاش یەکەم تاقیکردنەوەی سەخت لە لالیگا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button