
یاریگا –
ئارنۆڵد داوای لێ نەکراوە ریال مەدرید جێبهێڵێت.
ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا، لەنێویاند رۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ و کادیناسێر، بڵاویانکردەوە ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید، داوای لە ئارنۆڵد کردووە لەپێناو بەرژەوەندی خۆی یانەکە جێبهێڵێت، چونکە هیچ داهاتوویەکی لەگەڵ یانە مەدرییەکە نییە و لە پلانەکانی ئەودا نییە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە و لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە، زانیویەتی بە هیچ شێوەیەک داوایەکی لەو جۆرە لە بەرگریکارە ئینگلیزییەکە نەکراوە.
بەرگریکارە تەمەن 27 بەهارییەکە لە سەرەتای پەیوەندیکردنی بە مێرەنگییەوە پێکان بەرۆکی بەرنەداوە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا لە 11 یاری یانەکەدا بەشداری کردووە، لەو ژمارە یارییە تەنیا یەک ئەسیستی کردووە.
رۆژنامە ئینگلیزییە ئەوەشی ئاشکردووە، چاوەڕواندەکرێت ئارنۆڵد لە مانگی شووبات بگەڕێوە نێو لاکێشەی سەوز و رکابەری لەسەر پێکهاتەی سەرەکی دەکات.
ترێنت لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە لیڤەرپووڵەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد.



