Loading...
ئاسیائه‌وروپاگرنگترین

پۆلیسی تایلەند بە درێسی مانچێسته‌ر یونایتد گاڵتە بە هاندەرێکی دەستگیرکراوی مانچێسته‌ر سیتی دەکەن

پۆلیس بە درێسی یونایتدەوە تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی تایلەند بە شێوازێکی زۆر سەیر و گاڵتەئامێز تۆمەتبارێکیان لە ڕووداوێکی دەگمەندا ده‌ستگیر كرد.

ژمارەیەک پۆلیس خوێیان کرد بە برینی هاندەرێکی مانچێستەر سیتی، کاتێک دوای دەستگیرکردنی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر، بە شێوەیەکی تایبەت بە پۆشینی درێسی مان یونایتد وێنەیان لەگەڵ گرت.

چیرۆکەکە چییە؟

چەند کاتژمێرێک دوای دۆڕانی مانچێستەر سیتی لە دێربیی مانچێستەر بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، پیاوێکی 43 ساڵ کە هاندەری سەرسەختی مانچێسته‌ر سیتی بوو، لە دێچ ئودۆم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تایلەند بە بڕێک حەبی قەدەخەکراوی مێسامفێتامین دەستگیرکرا كه‌ درێسی مانچێسته‌ر سیتی له‌به‌ر بوو هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌و یانه‌یه‌یه‌.


وێنەیەک کە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هەژاند

ئەو ئەفسەرانەی پۆلیس کە هەڵمەتەکەیان كرد و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، هەموویان هاندەری سەرسەختی مانچێستەر یونایتد بوون، بۆیە بڕیاریاندا کاتی گرتنی وێنەی فەرمی دەستگیرکردنەکە ، درێسی مانچێستەر یونایتد لەبەر بکەن و لە پشت تۆمەتبارەکەوە کە درێسی سیتی لەبەردایە بوەستن.

وێنەکەیان لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و لەسەریان نووسی، “مانچستەر سوورە”. ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا.

پێشینەی پۆلیسە تایلەندییەکان

ئەمە یەکەمجار نییە پۆلیسی تایلەند وەرزش تێکەڵ بە کاری پۆلیس دەکات، مانگی ئازاری رابردوو، ئەفسەرە نهێنییەکان کە هاندەری لیڤەرپوڵ بوون، بۆ دەستگیرکردنی فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر کە درێسی نیوکاسڵی لەبەردابوو، درێسی لیڤەرپوڵیان پۆشی بۆ تۆڵەکردنەوەی یارییەکی جام.

مانچێستەر یونایتد لەم هەفتەیەدا بە سەرکردایەتی یاهێنەرە نوێیەکەی مایکڵ کاریک توانی لە دێربی مانچێستەردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button