ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە تۆمەتبار دەکرێت
لۆکاس هێرناندێز و هاوژینەکەی تێوەگڵاون

یاریگا –
لوکاس هێرناندێزی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان و ڤیکتۆریا ترای هاوژینی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کاری نایاسایی تۆمەتبار کراون.
خێزانێکی کۆلۆمبی کە باوک و دایک و سێ منداڵ بوون، لە نێوان مانگی ئەیلوولی 2024 تا تشرینی دووەمی 2025 بەبێ ئەوەی رێگەپێدانی یاسایییان هەبێت و ناویان تۆمارکرابێت بۆ ئەو دوو هاوژینە کاریان کردووە. ئەم خێزانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە خراپی مامەڵەیەن لەگەڵدا کراوە و گوایە هەر ئەندامێکی خێزانەکە لە هەفتەیەکدا لە نێوان 72 بۆ 84 کاتژمێر کاریان کردووە، بەبێ گرێبەستی دامەزراندن لە نێوانیاندا.
Le joueur et sa femme sont accusés de traite d’êtres humains et de travail dissimulé par une famille colombienne. Entre septembre 2024 et novembre 202, un père, sa femme et leurs trois enfants ont été employés par le couple, sans cadre légal et… https://t.co/rwKnit6Xw2
— Paris Match (@ParisMatch) January 21, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی پاریس مەچ، لوکاس هێرناندێز، براوەی جامی جیهانی لە ساڵی 2018، بەم دواییانە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەم دواییە لە داواکاری گشتی ڤێرسای، تۆمەتبار کرا.



