Loading...
ئیسپانیایاریگا

مەدرید میوانداریی بەناوبانگترین مەراسیمی وەرزشی جیهان دەکات

خەڵاتەکانی لۆریۆس

Yariga App

یاریگا –

مەدرید بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک میوانداری مەڕاسیمی خەڵاتەکانی لۆریۆس دەکات.

خەڵاتی جیهانی وەرزشی لۆریۆس ئاهەنگێکی ساڵانەیە کە زۆرجار بە “ئۆسکاری وەرزش” ناودەبرێت، کە رێز لە گەورەترین دەستکەوتە وەرزشییەکانی تاکەکەسی و تیمی دەگرێت بڕیارە لە مەدرید بەڕێوە بچێت.

پایتەختی ئیسپانیا جارێکی دیکە لە 20ی نیسان لە کۆشکی سیبێلێس، میوانداری بەناوبانگترین مەراسیمی وەرزشی جیهانی دەکات. چالاکییەکە بۆ سێیەمجار لە مەدرید بەڕێوەدەچێت و لە ساڵێکی تایبەتدا ئەستێرەکانی وەرزشی جیهان بۆ شارەکە رادەکێشێت، هەر لەمساڵدا پێشبڕکێی گەورەی فۆرمۆلا وەن لە مەدرید بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلولی 2026 بەڕیوەدەچێت و دوو ئەوەندەی دیکە گەشتیار بۆ شارەکە زیاد دەبێت.

مەدرید بووەتە هێمای وەرزشی نێودەوڵەتی: میوانداریکردنی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی مەدرید ماستەرز، شوێنی دوو یانەی گەورەی جیهانی تۆپی پێ وەک ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید و میوانداریکردنی مۆڤیستار ئارێنا وەک شوێنێکی فرەچەشن بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان، یاری باسکە و کۆنسێرتەکان، کە دەتوانێت لە هەموو ئەو بۆنانە گەشتیار رابکێشێت و سەرنجی جیهان لەسەر مەدرید بێت.

ئیزابێل دیاز ئایۆسۆ، سەرۆکی هەرێمی مەدرید سەبارەت بە گرنگی ئەم رووداوە وەرزشییەکان گوتی:

مەدرید لە هەموو کاتێک زیاتر مۆدێرن بووە و ئەم دەستکەوتەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رووداوە وەرزشییە نێودەوڵەتییانەی کە ئەم ناوچەیە وەک میواندار پێشوازییان لێدەکات.

هەروەها لە ساڵی 2024ەوە شارەکە میوانداری پڕۆژەکانی “وەرزش بۆ چاکە”ی دامەزراوەی لارۆسی کردووە. تۆڕێکی پەرەسەندنی باڵیۆزەکانی لاروس لە مەدرید، بەرنامەکانی بزووتنەوەکە کە لەلایەن نیلسۆن ماندێلا دامەزراوە، بە منداڵان و لاوانی ناوچەکە دەبەستێتەوە، دەرفەتی خوێندن و بەشداری کۆمەڵایەتی لە رێگەی وەرزشەوە دەڕەخسێنێن. جود بێلینگهام (باشترین وەرزشکاری ساڵی 2024) و رائول گۆنزالێز لەو باڵیۆزانەن کەلەم پڕۆژەیەدا کار دەکەن و باوەڕیان بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی وەرزش لەسەر کۆمەڵگا هەیە.

بەم نزیکانە لیستی پاڵێوراوانی حەوت بەشی جیاوازی خەڵاتەکان رادەگەیەنرێت و براوەکانیش لە میانی مەراسیمەکەدا ئاشکرا دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button