Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر دڵنیاییەک دەداتە هاندەرانی ریال مەدرید

"دەمەوێت ساڵانێکی زۆر لە ریال مەدرید بم"

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی مۆناکۆی کرد و 6-1 یارییەکەی لێ بردەوە، دوای یارییەکە ڤینیسیۆس جونیۆر کۆمەڵی لێدوانی لەبارەی داهاتووی خۆی دا.

هێرشبەرە بەڕازلییەکە لەو یارییەدا  ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و توانی گۆڵێک و دوو ئەسیست بکات.

دوای یارییەکە رایگەیاند، پێیباشە هاندەران و میدیاکان زیادەڕۆیی لە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا نەکەن، چونکە هێشتا ساڵێکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە و بە هیچ شێوەیەک پەلەی بڕیاردانی لەسەر داهاتووی خۆی نییە، هەروەها پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەکەی هەیە، بەتایبەت لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە.

هیچ نیگەرانییەک لەسەر داهاتووم نییە، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ سەرۆک هەیە و چارەسەری ئەو بابەتە دەکەین

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ڤینی ئاشکرایکرد کە چەند رۆژی رابردوو زۆر سەخت بووە، رەخنە و فیکەی هاندەرانی بێرنابیۆ نیگەرانیان کردووە.

لە چەند یاریی رابردوودا هەستم بە نائاسوودەیی دەکرد، هەرکاتێک دەچوومە دەرەوە هەڵەیەکم بەرامبەر هاندەران دەکرد، ئەوانیش فیکەیان بۆ لێدەدام.

ئەستێرەکەی ریال مەدرید بە روونی ئەوەی خستەڕوو کە دەیەوێت لە یانەکە بەردەوام بێت و گەشەی زیاتر بکات و رەتیکردەوە ئارەزووی یاریکردنی لە شوێنێکی دیکە هەبێت، پەیامێکیشی بۆ هاندەرانی یانەکە نارد و پێی گوتن کە باشترین هاندەری جیهانن.

ئەستێرە 25 ساڵییەکە لە هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە لەلایەن یاریزانەوە پەکخراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button